Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دكتۆر جه‌مال ئه‌حمه‌د پزیشكی‌ پسپۆری‌ مناڵان كۆچی‌ دوایی‌ كرد


په‌یام

دكتۆر جه‌مال ئه‌حمه‌د، پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان، پاش نزیكه‌ی‌ 50 ساڵ خزمه‌ت، به‌ نه‌خۆشیی‌ شێرپه‌نجه‌ كۆچی دوایی كرد.

به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ دكتۆر جه‌مال ئه‌حمه‌د، دكتۆری‌ دێرین و ناسراوی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و شاری‌ سلێمانی‌ و، پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان، له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ نه‌خۆشیی‌ شێرپه‌نجه‌ كۆچی دوایی كرد.

دكتۆر جه‌مال پاش تووشبوونی‌ به‌ نه‌خۆشیی‌ شێرپه‌نجه‌، بۆ وه‌رگرتنی‌ چاره‌سه‌ر ڕووی‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی‌ ئه‌ڵمانیا كردبوو.

دكتۆر جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شید، به‌ته‌مه‌نترین دكتۆری‌ منداڵانه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، كه‌ نزیكه‌ی 50 ساڵ له‌و بواره‌دا له‌ شاری‌ سلێمانی‌ خزمه‌تی‌ كردووه‌.

به‌هۆی‌ دڵسۆزی‌ له‌ پیشه‌كه‌ی‌ و ئه‌و خزمه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ی‌ پێشكه‌شی‌ كردووه‌، چه‌ندین جار خه‌ڵاتی‌ ڕێزلێنانی‌ وه‌رگرتووه‌ و، له‌ناو خه‌ڵكدا نازناوی‌ "پزیشكه‌ به‌خشنده‌كه‌"ی‌ پێ‌ به‌خشراوه‌.

ئێستا ئاماده‌كاری‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ته‌رمه‌كه‌ی‌ له‌ وڵاتی‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كرێت و، بڕیاره‌ له‌ ڕۆژانی‌ داهاتوودا ته‌رمه‌كه‌ی‌ بگاته‌وه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.


2829 جار خوێندراوەتەوە
04/09/2018

بابەتی زیاتر