Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شڤانشتایگەر کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆی هێنا


په‌یام 

ئەستێرە و یاریزانی لێهاتووی تۆپی پێی ئەڵمانیا، باستیان شڤانشتایگەر لە دوای یاریی نێوان یانەی بایەرن میونخ و شیکاگۆ فایەر، کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆی هێنا.  

باستیان شڤانشتایگەری تەمەن ٣٤ ساڵ کە بە یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانی تۆپی پێ لە میانی چەند ساڵی رابردوودا هەژماردەکرێت، وەک دوایین یاریی ژیانی وەرزشیی خۆی بەشداریی لە یاریی یۆبیلی زیوینی یانەکەی کە ماوەی ١٣ ساڵە بە شێوەیەکی پیشەگەرانە درێسەکەی دەپۆشێت، لەبەرامبەر یانەی شیکاگۆ فایەری ئەمریکی لە یاریگای ئاڵیانز ئارێنا کرد. 

٧٥ هەزار هاندەر ئامادەی یارییەکە بوون و شڤانشتایگەر هەر گێمەی درێسی یەکێک لە یانەکانی پۆشی و گۆڵی کۆتایی بایەرن میونخ کە بە ئەنجامی ٤-٠ یارییەکەی بردەوە، تۆمارکرد. 

لە  کۆتایی یارییەکەدا، شڤانشتایگەر هەستی بزوا و نەیتوانی کۆنترۆڵی فرمێسکەکانی بکات و ئاماژەی بەوەکرد بایەرن میونخ هەمیشە جێگەیەکی تایبەتی لە ژیانی وەرزشیی ئەودا دەبێت.  

313 جار خوێندراوەتەوە
29/08/2018

بابەتی زیاتر