Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مامۆستا سه‌لیم شوشكه‌یی: دووای جه‌ژن ده‌چمه‌وه‌ هه‌ولێر


مامۆستا سه‌لیم شوشكه‌یی وه‌ڵامی تۆمه‌ت و لێدوانه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ده‌داته‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت: دوای جه‌ژن ده‌چێته‌وه‌ هه‌ولێر.

مامۆستا سه‌لیم شوشكه‌یی په‌رله‌مانتاری سه‌ركه‌وتووی‌ عێراق له‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردیی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: ئێستا له‌ سلێمانییه‌ و له‌ شار و وڵاتی خۆیه‌تی، جگه‌ له‌ پارتییش، هیچ كه‌س پێی نه‌وتووه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه‌،  ته‌نانه‌ت ئیداره‌ی سلێمانیش بڕوا به‌و تۆمه‌تانه‌ی پارتی ناكات.

مامۆستا سه‌لیم ئاشكراشیكردووه‌: له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر ئاڕاسته‌ی كردبوو، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تاریق نوری تۆماركردووه‌ و ئێستا فرمانی ده‌ستگیركردنی ناوبراو له‌ سلێمانی هه‌یه‌، وتیشی ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌منییه‌ی‌ پارتیی ئه‌گه‌ر بڕوای به‌ سه‌روه‌ریی یاسا هه‌یه‌، بابێته‌ به‌رده‌م دادگا و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌ی كردووه‌ له‌به‌رده‌م  دادگا به‌سه‌ریدا ساغی بكاته‌وه‌ و بیسه‌لمێنێت.

مامۆستا سه‌لیم باسی له‌وه‌شكردووه‌: تۆمه‌ته‌كانی پارتی له‌ كاتێكدایه‌، ئه‌و  ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقه‌ و سیڤی لای كۆمسیۆن و ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق هه‌یه‌، نه‌شتوانراوه‌‌ هیچ له‌و تۆمه‌تانه‌ی باس ده‌كرێت ساغ بكرێته‌وه‌.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ناو هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ حه‌وت هه‌زار كه‌س ده‌نگی پێداوه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه‌ ‌كۆمه‌ڵی ئیسلامی و په‌رله‌مانتاره‌كانی له‌ به‌ره‌ی پێشمه‌رگه‌ و ئه‌منییه‌تی خه‌ڵكدان.

9780 جار خوێندراوەتەوە
21/08/2018

بابەتی زیاتر