Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا ڤیدیۆی ئه‌و بۆردومانه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ زه‌كی شه‌نگالی تێدا كوژرا


په‌یام 

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری شنگالیان بۆردوومان كرد، میدیای فه‌ڕمی توركیا گیان له‌ده‌ستدانی زه‌كی شنگالی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی كه‌جه‌كه‌ی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆش په‌كه‌كه‌ هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه‌.

میدیای فه‌ڕمی په‌كه‌كه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆردیناسیۆنی جڤاكی ئێزدی سه‌ر به‌و حزبه‌ ئاشكرای كرد: له‌ هێرشی ئاسمانی دوێنێی توركیا بۆسه‌ر گه‌لیی شیلۆی شه‌نگال، مام زه‌كی شه‌نگالی، ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی جڤاكی ئێزدی كوژراوه‌.

زه‌كی شه‌نگالی له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ مه‌راسیمی ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی كوردانی ئێزدی له‌ كۆچۆ له‌ گه‌لی شلوی رۆژئاوای چیای شنگال بۆردوومانكراوه‌.

هاوكات وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له‌ هه‌ژماری فه‌ڕمی خۆی له‌ توویته‌ر ڕاگه‌یێندراوێكی له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپا له‌ ده‌ره‌وه‌ی توركیا بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانیدا بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال، فه‌رمانده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال به‌ناوی ئیسماعیل ئۆزده‌ن ناسراو به‌ زه‌كی شنگالی كه‌ له‌ لیستی داواكراوانی توركیادایه‌، گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

زه‌كی شنگالی له‌دایكبووی 1952ی شاری باتمانی باكووری كوردستانه‌ و له‌ ریزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستاندا چه‌ندین به‌رپرسیارێتی هه‌بووه‌و ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كه‌جه‌كه‌ و فه‌رمانده‌ی گشتی یه‌به‌شه‌ بووه‌ له‌ شنگال. 

ئه‌و بۆردومانانه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆسه‌ر شنگال دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ توركیا و ڕایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی ڕێگه‌ نادات له‌ خاكی عێراقه‌وه‌ هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆسه‌ر وڵاتانی دراوسێ دروست ببێت به‌تایبه‌ت توركیا.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی‌ سه‌رۆك كۆماری توركیاش ڕایگه‌یاند: داوایان له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه‌ هاوكارییان بن له‌ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسی و هێرشه‌كانی تیرۆر له‌ نێویشیاندا هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان.

18837 جار خوێندراوەتەوە
16/08/2018

بابەتی زیاتر