Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ریزبه‌ندی مانگانه‌ی فیفا گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری به‌ خۆوه‌ بینیوه‌


په‌یام 

به‌هۆی جامی جیهانیه‌وه‌ ریزبه‌ندی ئه‌مجاره‌ی مانگانه‌ی فیفا گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری به‌ خۆوه‌ بینیوه‌ كه‌ ئه‌ڵمانیای پێشه‌نگی پێشوو له‌ دابه‌زیوه‌ بۆ پله‌ی 15 و كڕواتیاش به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ 16 پله‌ سه‌ركه‌وتووه‌.

له‌ ریزبه‌ندی نوێی فیفا فه‌ره‌نسای پاڵه‌وانی جیهان شه‌ش پله‌ سه‌ركه‌وتووه‌ و چۆته‌ پێشه‌نگ، له‌ كاتێكدا ئه‌ڵمانا له‌ یه‌كه‌مه‌وه‌ دابه‌زیوه‌ بۆ پله‌ی 15 به‌هۆی خراپی ئاستی له‌ مۆندیالدا. 

هه‌روه‌ها به‌لجیكا له‌ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندیدایه‌ كه‌ پێشتر له‌ پله‌ی سێهه‌مدا بوو، پاشان به‌رازیل پله‌ی سێهه‌می گرتووه‌ و یه‌ك پله‌ دابه‌زیوه‌، چواره‌میش كرواتیا دێت كه‌ به‌هۆی گه‌یشتنی به‌ كۆتایی مۆندیال 16 پله‌ سه‌ركه‌وتووه‌، ئۆرۆگوایش نۆ پله‌ سه‌ركه‌وتووه‌ و له‌ پله‌ی پێنجه‌مدا دێت.

له‌ دوای ئه‌وانیش ئینگلته‌را شه‌ش پله‌ سه‌ركه‌وتوه‌ و له‌ پله‌ی شه‌شه‌مدایه‌، پورتوگالیش حه‌وته‌مه‌ و سێ پله‌ دابه‌زیوه‌، سویسراش دوو پله‌ دابه‌زیوه‌ و هه‌شته‌مه‌، پاشان ئیسپانیا نۆهه‌مه‌ و یه‌ك پله‌ سه‌ركه‌وتوه‌. 

دانیشماركیس به‌ هه‌مان شێوه‌ نۆهه‌مه‌ به‌ڵام سێ پله‌ سه‌ركه‌وتوه‌، له‌ پاش ئه‌وانیش ئه‌رجه‌نتین له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌ باشترینه‌كه‌یه‌ و له‌ پله‌ی یانزه‌هه‌مدا دێت كه‌ شه‌ش پله‌ دابه‌زیوه‌.

933 جار خوێندراوەتەوە
16/08/2018

بابەتی زیاتر