Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رجه‌م چالاكییه‌ داراییه‌كانی ساڵانی 2016 و 2017ـی بۆ په‌ڕله‌مان ئاشكراكرد


په‌یام 

سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی‌ هه‌رێم به‌ نوسراوێك به‌یاننامه‌ی دارایی ساڵه‌كانی‌ 2016 و 2017ـی‌ ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرد. 

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مان به‌یاننامه‌ی دارایی 2016 سه‌رجه‌م چالاكییه‌ داراییه‌كانی ئه‌و ساڵه‌ له‌خۆده‌گرێت، كه‌ له‌ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی دامه‌زراوه‌ حكومیه‌كان وه‌رگیراوه‌و به‌چه‌ند خشته‌یه‌كی هاوپێچ جۆری سه‌رجه‌م داهات و خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت له‌ ساڵی 2016دا ده‌خاته‌ڕوو.

هاوكات به‌یاننامه‌ی دارایی 2017 سه‌رجه‌م چالاكییه‌ داراییه‌كانی ئه‌و ساڵه‌ ده‌خاته‌ڕوو، له‌ ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كان وه‌رگیراوه‌ بۆ خه‌رجی و داهات و له‌چه‌ند خشته‌یه‌كی هاوپێچدا جۆری ئه‌و داهاتانه‌ وه‌رگیراوه‌و بۆته‌ سه‌رچاوه‌ی داهاتی‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆ دابینكردنی بودجه‌. 

هاوكات خشته‌ی چۆنێتی ئه‌و خه‌رجییانه‌ی كه‌ ئه‌نجامدراوه‌ بۆ ساڵی دارایی 2017 به‌شێوه‌ی ڕێژه‌یی له‌خۆگرتووه‌ و له‌ئێستاشدا هه‌ردوو ڕاپۆرته‌كه‌ له‌لایه‌ن جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ئاراسته‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان كراون.

446 جار خوێندراوەتەوە
16/08/2018

بابەتی زیاتر