Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نێچیرڤان بارزانی‌و مایك پومپیو په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونییان ئه‌نجامدا


په‌یام

ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆکی‌ حكومه‌تی‌ ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ پێگەیشت.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ھەردوولا دوا پێشھات و سەرکەوتنەکانی ھێزەکانی سوپای عێراق و پێشمەرگەیان لە دژی چەکدارانی داعش لە ناوچەکەو ھەنگاوەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقیان تاوتوێکرد.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە داواکاریی ھاووڵاتییانی عێراقی کراوە لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەدا و ھەردوولا جەختیان لەسەر لەسەر جێبەجێکردنی داواکارییەکان و فەراھەمکردنی ژیانێکی باشتر بۆ ھاووڵاتییانی عێراق کردەوە.

پاراستنی قوربانیانی دەستی تیرۆر و ئەوانەی لە دەستی داعش رزگارکراون، بەتایبەتی ئێزدی و کرستیانەکان، لایەنێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بووە. 

471 جار خوێندراوەتەوە
15/08/2018

بابەتی زیاتر