Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌شێك له‌ خوێندكاره‌ یه‌كه‌مه‌كانی هه‌ولێر بڕوانامه‌كانی خۆیان له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سوتاند


به‌یانی ئه‌مرۆ به‌شێك له‌ خوێندكاره‌ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆو په‌یمانگاكان له‌ به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گردبوونه‌وه‌و بڕوانامه‌كانی خۆیان سوتاند.

خوێندكاره‌كان به‌یاننامه‌یه‌كیان خوێندنه‌وه‌و ناره‌زایه‌تییان ده‌ربری له‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا دانه‌مه‌زراوون.

ئه‌وه‌ له‌ كاتیكدایه‌ بۆ چه‌ندین جاره‌ گردبوونه‌وه‌و خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و داواده‌كه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دایانبمه‌زرێنێت.

هاوكات دوێنێ دژی دانه‌مه‌رزاندنیان، به‌شێك له‌ ده‌رچووانی كۆلێژی پزیشكی ددان و ده‌رمانسازی و ڤێتێنه‌ری له‌ به‌رده‌م پارێزگاری سلێمانی گردبوونه‌وه‌. 

له‌پاش كۆبوونه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی، نوێنه‌ری ده‌رچووه‌كان به‌ په‌یامی ڕاگه‌یاند: هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆكی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی پاڵپشتییان له‌ داواكه‌یان ده‌كه‌ن. داواش له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن به‌ زووترین كات فه‌رمانی دامه‌زراندنیان ده‌ربكات.

1274 جار خوێندراوەتەوە
14/08/2018

بابەتی زیاتر