Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی: زۆربه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر یه‌مه‌ن منداڵانن


په‌یام 

خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند: زۆرینه‌ی‌ قوربانییانی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له‌ شاری‌ سه‌عده‌ی‌ یه‌مه‌ن منداڵن.

ڕێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند: 29 منداڵی خوار 15 ساڵ له‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌ سه‌رۆكایه‌تی سعودیه‌ ‌و ئیمارات له‌ شاری‌ سه‌عده‌ی‌ یه‌مه‌ن، كوژراون.

فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له‌ ناوچه‌ی (زه‌حیان)ی شاری‌ سه‌عده‌ی باكووری یه‌مه‌ن هێرشێكیان كرده‌ سه‌ر بازاڕێكی میللی‌و به‌و هۆیه‌وه‌ 50 كه‌س كوژران‌و نزیكه‌ی‌ 80ی دیكه‌ش بریندار بوون.

له‌و باره‌یه‌وه‌ خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند: ته‌رمی 29 منداڵی خوار 15 ساڵ كه‌ له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا كوژراون گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ ڕێكخراوه‌كه‌یان له‌ شاری‌ سه‌عده‌.

ڕێكخراوه‌كه‌ داواش ده‌كات ڕێوشوێنی پێویست بگیرێته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ ڕووداوی له‌و شێوه‌یه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌، به‌ڵام هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پاڵپشتی له‌ هێرشه‌كه‌ كرد‌و به‌ هاوڕێك له‌گه‌ڵ "یاسای نێوده‌وڵه‌تی"‌و "عورف" ناوی بردووه‌.


434 جار خوێندراوەتەوە
10/08/2018

بابەتی زیاتر