Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ نیوه‌ڕۆوه‌ شه‌ڕی چه‌كداری له‌ نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی ره‌واندوز به‌رده‌وامه‌


په‌یام 

په‌یامنێری په‌یام گواستییه‌وه‌ پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی شەر لەنێوان دوو بنەماڵەی گوندی گەرەوانی سەر بەقەزای ڕواندز دروست دەبێت بەو هۆیەشەوە تاوهكو نوسینی ئه‌م هه‌واڵه‌ 4هاوڵاتی بونەتە قوربانی.

رووداوەکە بە جۆرێك دەبێت یەکێك لە بنەماڵەکان کەمین بۆ ئه‌وی دیكه‌یان دەنێنەوەو دەسترێژی گوللەیان لێ دەکەن  و به‌و هۆیه‌وه‌ کەسێک دەکوژرێ و دووی تریش بریندار دەبن. 

هه‌ر به‌ پێی زانیارییه‌كانی په‌یام دوای رووداوه‌كه‌ بکوژەکان ڕادەکەنه‌ شاخ و شەڕ لەنێوان هەردوولادا گەرم دەبێت و کەسێکی تریش دەکوژرێت.

په‌یامنێری په‌یام ئه‌وه‌یشی گواسته‌وه‌ لە ئێستاش هەردوو بنەماڵە لە شاخ بەرامبەر یەکتر وەستاون و شەر بەردەوامە و تاوەکو ئێستش هێزە ئەمنیەکان نەچونەتە شوێنی رووداوه‌كه‌. 

هاوكات بەردەوام بوونی شەرەکە و ده‌ستێوه‌رنه‌دانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان مه‌ترسی لێكه‌وتنه‌وه‌ی قوربانی زیاتر بەدوای خۆیدا دێنێت. 


بمێنه‌وه‌ بۆ زانیاری زیاتر..

7330 جار خوێندراوەتەوە
09/08/2018

بابەتی زیاتر