Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ زانیاری نوێ له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردن ئاشكراده‌كات


په‌یام 


عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌لی ئیسلامی كوردستان له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام رایگه‌یاند: كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی 30ـی ئه‌یلول نییه‌. 

عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌وه‌یشی وت هه‌ڵبژاردن مافێكی ره‌وای هاوڵاتیانه‌ و كه‌س بۆی نییه‌ ئه‌و مافه‌ له‌ هاوڵاتیان بسه‌نێته‌وه‌. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا پاساوێكی شه‌رعی و قانونی نییه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردن و چاوه‌ڕوانكردنی پێكهێنانی حكومه‌تی به‌غدا پاساوێكی باش نییه‌، چونكه‌ نازانن كه‌ی ئه‌و شته‌ ده‌بێت. 

هاوكات باسی له‌وه‌شكرد ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد به‌بێ مه‌رام داوای دواخستنی ناكه‌ن و ترس له‌وه‌هه‌یه‌ به‌ شوێن دۆزینه‌وه‌ی رێگای ته‌زویركردنی نوێ بگه‌ڕێن. 

عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌وه‌یشی ئاشكراكرد سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌وه‌ی وتووه‌ ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان رازیبن  و ئیمزای دواخستنی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن ئه‌وا دوای ده‌خه‌ن. 

2624 جار خوێندراوەتەوە
09/08/2018

بابەتی زیاتر