Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر.. مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانیی ده‌كات


په‌یام

ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه‌ 9/8/2018 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ (عه‌بدوڵڵا زه‌یدیی) به‌رپرسی دۆسیه‌ی كوردستان له‌ ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانیی.


سه‌ره‌تا وه‌فدی میوان سڵاو و ڕێزی (سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم) سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانیی گه‌یانده‌ مامۆستا عه‌لی باپیرو باسی له‌و دۆستایه‌تیی‌و په‌یوه‌ندییه‌ دێرینه‌ی بنه‌ماڵه‌ی (ئه‌لحه‌كیم)و گه‌لی كورد له‌ قۆناغه‌ سه‌خت‌و جیاوازه‌كاندا كردو، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ڕه‌وتی حیكمه‌ خۆشحاڵه‌ به‌ هه‌بوونی ئه‌و په‌ڕی په‌یوه‌ندیی برایانه‌ له‌نێوان كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و ڕه‌وتی حیكمه‌دا.

له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی سوپاسی هه‌ڵوێسته‌كانی ڕه‌وتی حیكمه‌ی كردو ئومێدی خواست هاوكاری زیاتربن بۆ مامه‌ڵه‌یه‌كی درووست له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان‌و گه‌یشتن به‌مافه‌ ڕه‌واكانی له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوورداو كاركردن بۆ به‌دامه‌زراوه‌كردنی دام‌و ده‌زگاكانی ناوه‌ندو هه‌رێمی كوردستان كه‌ مایه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونی سیاسییمانه‌.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا باس له‌ هه‌ڵبژاردنی ڕابردووی (12/5/2018)ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق كراو ته‌ئكیدیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی هه‌ر دزیی‌و ساخته‌كارییه‌ك له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا له‌ پێناو ده‌رخستنی ویست‌و ئیراده‌ی خه‌ڵكی عێڕاق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان‌و بنیات نانی وڵات‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست به‌تایبه‌تیی.

398 جار خوێندراوەتەوە
09/08/2018

بابەتی زیاتر