Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ناوی كانیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی 30ـی ئه‌یلول په‌سه‌ندكرد



ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێم لیستی كاندیدی‌ قه‌واره‌ سیاسییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30ی ئه‌یلول په‌سه‌ندكرد.

شیروان زرار وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم به‌په‌یامی ڕاگه‌یاند: پاشئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌رێم ناوی كاندیدی قه‌واره‌ تۆماركراوه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلول ڕه‌وانه‌ی ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرد تا ئه‌وانیش په‌سه‌ندی بكه‌ن، له‌ ئێستادا ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی وه‌ڵامی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی داه‌ه‌ته‌وه‌و په‌سه‌ندی سه‌رجه‌م كاندیده‌كانی كردوووه‌و پشتڕاستی‌ كردووه‌ته‌وه‌, هیچ كام له‌ كاندیده‌كان پێشتر له‌سه‌ر تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی نه‌گیراون یان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار نه‌كراوه‌ و خاوه‌نی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی نین له‌ ده‌سته‌كه‌.

وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌رێم ئه‌وه‌شی ووت: تا ئێستا وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ڵامی كۆمسیۆنی نه‌داوه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ كاندیدی قه‌واره‌ سیاسییه‌كان و وابڕیاره‌ به‌م زوانه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆش وه‌ڵامی كۆمسیۆن بداته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها 10 ڕۆژ دیاریكراوه‌ بۆ په‌سه‌ندكردنی ناوی كاندیده‌كان و له‌ 12ی ئه‌م مانگه‌ش كۆتایی دێت به‌ 10 ڕۆژه‌كه‌.

وابڕیاره‌ له‌ 30ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ بچێت كه‌ تێیدا 770 كاندید له‌سه‌ر 29 لیست و قه‌واره‌ی سیاسی كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی 111 كورسی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن.  

545 جار خوێندراوەتەوە
09/08/2018

بابەتی زیاتر