Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانه‌ له‌ یاسای رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ هه‌رێمی كوردستان


په‌یام

نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق، له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی‌ ئاسایشدا نیگه‌رانیی‌ خۆی‌ له‌باره‌ی‌ یاسای‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دووپاتكرده‌وه‌ و، ڕایگه‌یاند: هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاساكه‌ به‌رده‌وامه‌.

یان كۆبیش، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق، له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌ی‌ له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی‌ ئاسایش سه‌باره‌ت به‌ دۆخی‌ عێراق پێشكه‌شی‌ كرد، ڕایگه‌یاند "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی‌ نیگه‌رانییه‌كانیان له‌باره‌ی‌ یاسای‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆ گه‌یاندووه‌ته‌ به‌رپرسانی‌ هه‌رێم، به‌ڵام هه‌رێمی‌ كوردستان جارێكی دیكه‌ كاركردن به‌و یاسایه‌ی‌ درێژكردووه‌ته‌وه‌".

نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرترووه‌كان، وتیشی‌ "له‌ یه‌كی ته‌مموزدا په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ئه‌رێنی ده‌نگی بۆ كارپێكردنه‌وه‌ی یاسای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر داوه‌، له‌ كاتێكدا یاساكه‌ ڕێگا ده‌دات ئه‌و دانپێدانانه‌ی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا وه‌رده‌گیرێن، وه‌كو به‌ڵگه‌ له‌ دادگاندا به‌كاربهێنرێت".

یان كۆبیش ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "له‌ مانگی‌ ته‌مووزدا دووجار نوێنه‌ری‌ خۆی‌ ناردووه‌ته‌وه‌ لای‌ لایه‌نه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و، هه‌وڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌ ناڕازییه‌كان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاساكه‌ به‌رده‌وامه‌".

جێگای‌ باسه‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان دژی‌ درێژكردنه‌وه‌ی‌ كارپێكردنی‌ یاسای‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر بوو و، داوای‌ هه‌مواكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ماددانه‌ی‌ ده‌كات كه‌ پێچه‌وانه‌ی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤن.


344 جار خوێندراوەتەوە
09/08/2018

بابەتی زیاتر