Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر سوتێنرا


په‌یام

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناوچەی تانجەرۆ نزیك شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی نوێنەری فەرمانگە پەیوەندیدارەكان، لیژنەی هاوبەشی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكان برێكی زۆر ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆری لەناوبرد و لەنێو كورەدا سوتێندران.

سەرپەرشتیاری لیژنەكە، حەسەن رەمەزان رایگەیاند "ئەو ماددە هۆشبەرانەی ئەمڕۆ لێرە سوتێندران و لەناوبران بریتی بوون لە دوو كیلۆگرام ماددەی تلیاك و 580 گرام حەشیش، لەگەڵ دوو هەزار حەبی ترامادۆڵ و چوار هەزار حەبی جۆراوجۆری تر كە ماددەی هۆشبەریان لەنێودایە و بەكارهێنانیان قەدەغەیە".

ئەو ئاماژەی كرد بەوەی، ماددە هۆشبەرەكان لەماوەی ئەم چەند مانگەدا دەستیان بەسەردا گیراوە و لە لایەن لیژنەی هاوبەشی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكانەوە سوتێندراوە، پێشتریش بڕێكی زیاتر ماددەی هۆشبەریان لەهەمان شوێن سووتاندووە.

دوو رۆژ لەمەوبەر بەڕێوبەری بەڕێوەبەرێتی ماددە هۆشبەرەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی، جەلال ئەمین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە میانی 15 رۆژی رابردوودا هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی سێ باندی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانی وەك (تلیاك، هیرۆیین، شیشە، حەشیش و چەند ماددەیەكی تر) دەستگیركردووە كە لە هەشت كەس پێكهاتبوون".

بەرپرسەكەی بەشی ماددە هۆشبەرەكان لە ئاسایشی سلێمانی ئەوەشی گوت "لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیكەی 140 كەس بە هۆی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون و نزیكەی 10 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستیان بەسەردا گیراوە، لەنێو دەستگیركراوەكان ئافرەتیش هەیە كە بە هۆی بەكارهێنانی ئەو ماددانەوە دەستگیر كراون". 

379 جار خوێندراوەتەوە
08/08/2018

بابەتی زیاتر