Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی‌ هه‌رێم دوو ساڵه‌ پاره‌ی‌ مامۆستایانی‌ وانه‌بێژی‌ نه‌داوه‌


په‌یام

ساڵانه‌ نزیكه‌ی‌ 300 مامۆستا خانه‌نیشین ده‌بن به‌ڵام حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان شوێنگره‌وه‌یان بۆ دانامه‌زرێنێت.


ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی‌، ئه‌ندامی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان به‌ دیجیتاڵ میدیای‌ په‌یامی‌ راگه‌یاند، ساڵانه‌ نزیكه‌ی‌ 300 مامۆستا خانه‌نیشین ده‌بن به‌ڵام شوێنگره‌وه‌یان نییه‌و شوێنه‌كانیان به‌ مامۆستای‌ وانه‌بێژ پڕ ده‌كرێته‌وه‌  كه‌ ئه‌وانیش 2 ساڵه‌ حه‌قی‌ وانه‌بێژییه‌كه‌یان پێنه‌دراوه‌.

كه‌ركوكی‌ ووتیشی‌، موچه‌ی‌ ته‌واوی‌ ئه‌و مامۆستا خانه‌نیشین بووانه‌ نزیكه‌ی‌ 500 ملیۆن دینار ده‌كات كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی‌ حكومه‌ت به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئه‌وه‌ ماوه‌ی‌ دوو ساڵه‌ حه‌قی‌ وانه‌بێژی‌ مامۆستایانی‌ نه‌داوه‌.

ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی‌ راشیگه‌یاند، له‌ ساڵی‌ 2013ـه‌وه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ته‌نانه‌ت یه‌ك مامۆستاشی‌ دانه‌مه‌زراندووه‌ له‌كاتێكدا پێویستی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌یه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایان ئه‌وه‌شی‌ روونكرده‌وه‌، وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ پێویستی‌ زیاتر به‌ ده‌ هه‌زار مامۆستای‌ وانه‌بێژه‌، چونكه‌ به‌پێی‌ ئه‌و داتایانه‌ی‌ كه‌ لامانه‌ نزیكه‌ی‌ 3 هه‌زار مامۆستای‌ گرێبه‌ست ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌ به‌هۆی‌ سیستمی‌ سه‌پێنراوی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌وه‌ كه‌ ئه‌وانیشی‌ گرتوه‌ته‌وه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد، ساڵانه‌ مامۆستا خانه‌نیشین ده‌بێت، به‌شێكیان مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرن، مامۆستایانی‌ گرێبه‌ست واز له‌كاره‌كانیان ده‌هێنن، به‌ڵام شوێنی‌ ئه‌وانه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ پڕناكرێته‌وه‌.


440 جار خوێندراوەتەوە
07/08/2018

بابەتی زیاتر