Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لاهور شێخ جه‌نگی‌: باشتره‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان دوابخرێت

په‌یام

لاهور شێخ جه‌نگی‌ ( به‌رپرسی‌ ئاژانسی‌ پاراستن و زانیاری‌  زانیاری) رایگه‌یاند: باشتره‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی‌ كوردستان بۆ كاتێكی تر دوابخرێت.

( به‌رپرسی‌ ئاژانسی‌ پاراستن و زانیاری‌  زانیاری‌ ) له‌ لێدوانێكدا بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌ناڵی راگه‌یاندن له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی‌ داواكاری دواخستنی‌ پرۆسه‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ رایگه‌یاند: تا ئێستا ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ عیراق یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ كورد به‌ یه‌كڕیزی‌ بچێته‌ به‌غدا.

لاهور شێخ جه‌نگی‌ وتیشی "له‌ ئێستادا دیسان ئێمه‌ بكه‌وینه‌ ململانێی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ تر ناكۆكی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان قوڵ ببێته‌وه‌ و په‌رته‌وازه‌ بین".

جه‌ختی‌ له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ ره‌ئی‌ خۆی وایه‌ هه‌ڵبژاردن دوابخرێت بۆ كاتێكی‌ تر و له‌م كاته‌دا میلله‌تی كورد پێویستی‌ به‌ یه‌كڕیزییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ زیاتر په‌ته‌وازه‌ نه‌بن.

ئه‌م لێدوانه‌ی‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی‌ یه‌كێتی‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ هه‌وڵ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كه‌ بڕیاره‌ 30ی‌ ئه‌یلول ئه‌نجام بدرێت دوابخرێت.


1247 جار خوێندراوەتەوە
05/08/2018

بابەتی زیاتر