Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. ژنه‌ دیزاینه‌رێك به‌ دیزاینه‌كانی ماڵه‌كه‌ی ده‌كاته‌ مۆزەخانەیەکی کەلەپووری


په‌یام 

ژنە دیزاینەرێکی جلوبەرگی کوردی لە شاری سلێمانی رۆژانە سەرقاڵی دیزاینکردن و دوورینی جلوبەرگی کوردییە و ماڵەکەی کردووەتە مۆزەخانەیەکی کەلەپووری کۆنی کوردەواری و بە سەدان پارچەی کەلوپەلی کۆن ماڵەکەی رازاندووەتەوە. 

ھەوار محەمەد سدیق ئافرەتێکی تەمەن ٤٦ ساڵانی دانیشتووی شاری سلێمانییە، ماوەی ٩ ساڵە سەرقاڵی کاری دیزانیکردن و دوورین و چنینە بۆ جلوبەرگی کوردی ئافرەتان و بە ھۆی سەرنجڕاکێشی کارەکانییەوە لەناوخۆی ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی دەرەوەش داواکاری و خواست لەسەر کارەکانی ھەیە.

ھەوار لە بارەی کارەکەیەوە بە ئاژانسی ئانادۆڵی توركی راگه‌یاندووه‌:"ماوەی ٩ ساڵە سەرقاڵی ئەم کارەم، سەرەتا دایکم ئەم کارەی کردووە و جلوبەرگی کوردی دووریوە و کاری دیزاینی بۆ کردووە، منیش درێژەم بەو کارەدا و ئێستا وەک پیشە و بژێوی سەرەکی خۆمی لێھاتووە".

ھەوار محەمەد سدیق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: "رۆژانە زۆربەی کاتەکانم بە دیزانینکردن و چنین و دورینی جلوبەرگی کوردی ئافرەتانەوە سەرقاڵم، لەماڵەوە کچەکانم ھاوکاریم دەکەن و ئەو کارانەی لەسەرمە و داواکارییان لەسەر کراوە ئەنجامی دەدەین".

ئەو ژنه‌ دیزاینه‌ره‌ تا ئێستا نزیکەی ٣٠٠ جۆر دیزاینی بۆ جلوبەرگی کوردی کردووە، زیاتر لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئینتەرنێتەوە کارەکانی دەناسێنێت و ئەو ئافرەتانەشی بە کارەکانی سەرسامن زیاتر لەو رێگەیەوە پێی ئاشنابوون و داوای دیزاین و دوورینی جلوبەرگی لێدەکەن.

چه‌ند وێنه‌یه‌كی ماڵه‌كه‌ی هه‌وار:










4631 جار خوێندراوەتەوە
03/08/2018

بابەتی زیاتر