Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رێكخه‌ری ژووری یاسایی گۆڕان رێگایه‌كی ته‌زویركردنی نوێی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردن ئاشكرا ده‌كات


په‌یام 

ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و رێكخه‌ری ژووری یاسایی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ له‌ نوسینێكی نوێیدا شیوازێكی گوماناوی و نوێی ته‌زویركردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرا ده‌كات. 

له‌ وتارێكی نوێیدا له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ئه‌و دكتۆره‌ نوسیویه‌تی:" رۆژى 29/ 7/ 2018 سەردانى یەکێک لە ئۆفیسەکانى کۆمسیۆنم کرد بەمەبەستى دڵنیابون لەبونى ناوەکەم لەتۆمارى دەنگدەراندا، پاش ئەوەى کارەکەم تەواو کردو لەدەرگاى ئۆفیسەکە هاتمە دەرەوە کەسێک بانگى کردم، وتى من خەڵکى سلێمانیم لەدایکبوى ساڵى 1985 م خێزاندارم وخاوەنى دوو منداڵم هیچیان شمولى دەنگدان ناکەن، بەڵام کەهاتوم بۆ دڵنیابون لەناوەکەم لەتۆمارى دەنگدەراندا دوو کەس بۆ خێزانەکەم زیادکراوە."

ئه‌وه‌یشی وتووه‌:" ئه‌و هاوڵاتییه‌ رایگه‌یاندووه‌ ژمارەى ئەندامانى خێزانەکەم بوە بە چوار، ئەو دوو کەسەى کە زیادکراون شمولى دەنگدان دەکەن و لەیەکێک لەبنکەکانى دەنگدان لەشارى هەولێر مافى دەنگدانیان هەیە."

نامیق ئه‌وه‌یشی وتووه‌ ئه‌و هاوڵاتییه‌ پێى راگەیاندم تانەى لەو حاڵەتە داوەو ئه‌وه‌یشی پرسیاری زیاتر له‌سه‌ر حاڵه‌ته‌كه‌ درووست ده‌كات ئه‌وه‌یه‌ هاورێیەکیشى حاڵەتێکى هاوشێوەى ئەمەى بەسەردا هاتوە. 

به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامیش هیچ هاوڵاتییه‌كی تۆماری سنوری پارێزگاری سلێمانی ناتوانێت له‌ تۆماری هه‌ولێر ناوی هه‌بێت و ده‌نگ بدات. 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ حزبه‌ ده‌سه‌لاتداره‌كانی كوردستان مێژوویه‌كی پاكیان نییه‌ له‌ به‌شداریكردن له‌ پرۆسه‌ی هه‌لبژاردندا و بۆیه‌ وه‌ها حاڵه‌تێك گومانی بوونی پیلانیكی نوێی ته‌زویركردنی لێده‌كرێت. 

هاوكات بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌ر پیلانێكی هاوشیوه‌ هاوڵاتییان ده‌توانن سه‌ردانی بنكه‌كانی تۆماری ده‌نگده‌ران بكه‌ن بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ ناوه‌كانیان. 

8797 جار خوێندراوەتەوە
02/08/2018

بابەتی زیاتر