Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رۆبالێس هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی لۆبیتیگی ئاشكرا ده‌كات

په‌یام - وه‌رزش


لویس رۆبالێس سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانی جارێكی دیكه‌ باسی له‌ دوور خستنه‌وه‌ی لۆبیتیگی له‌ راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و دروستی كاره‌كه‌ی كرده‌وه‌.

رۆبالێس وتی: كاتژمێر پێنج بوو ده‌چوومه‌ سه‌ر كار، یه‌كه‌مجار پیرێز په‌یوه‌ندی پیوه‌ كردم و بابه‌ته‌كه‌ی پێ وتم، پاشان لۆبیتیگ په‌یوه‌ندی كرد و ئه‌ویش قسه‌ی كرد، به‌ڵام من داوام لێكردن هه‌واڵه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش هۆكارێكی دیكه‌ بوو كه‌ لۆبیتیگی دور خرایه‌وه‌.

وتیشی: به‌م نزیكانه‌ پیرێز ده‌بینم له‌ جامی سوپه‌ری ئه‌وروپادا، به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی باشمان هه‌بووه‌، ده‌زانم ئه‌وه‌ی روویدا جێی خۆشحاڵی نه‌بوو بۆ هیچ لایه‌كمان به‌ڵام ئێمه‌ لێره‌ین له‌ پێناو خزمه‌تی هه‌موو یانه‌كان.

622 جار خوێندراوەتەوە
31/07/2018

بابەتی زیاتر