Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کلوپ وەڵامی کاریۆس دەداتەوە

په‌یام -وه‌رزش

یۆرگن کلوپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لێڤەرپووڵی ئینگلیزی سەبارەت بە پرس پێ نەکردن بە کاریۆس لەکاتی کڕینی ئالیسۆن وەڵامی رەخنەکانی ئەو گۆڵچییە دەداتەوە.

لە میانی ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆی ساز کرا بوو لە وەڵامی قسەکانی کاریۆس کلوپ وتی: کاتێک گڕێبەستمان لەگەڵ فابینۆ و نابی کێیتا ئەنجامدا پرسمان بە هیچ یاریزانێکی هێڵی ناوەندی یانەکەمان نەکردووە، بۆیە کاتێک یاریزانێک دەکڕین پێویست ناکات پرس بە هیچ یاریزانێکی یانەکەمان بکەین.

جێی ئاماژەیە کاریۆسی گۆڵچی یانەکە لە لێدوانێکدا نیگەرانی خۆی دەربڕی، سەبارەت بەوەی لە لایەن کارگێری یانەکەوە لەكاتی کڕینی ئالیسۆنی گۆڵچی بەرازیل ئاگادار نەکراوەتەوە بێ ئاگا بووە تا ئەو کاتە هەوڵەکەی بە فەرمی پێ گەیشتووە.

5002 جار خوێندراوەتەوە
30/07/2018

بابەتی زیاتر