Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پلاتەر گەندەڵییەک ئاشکرا دەکات

په‌یام - وه‌رزش

جۆزێپ سی پلاتەری سویسڕی و سەرۆکی پێشووی یەکێتی تۆپی پێی جیهانی گەندەڵییەکی یەکێتییەکەی لە یەکلاییکردنەوەی مۆندیالی 2022 بۆ وڵاتی قەتەر ئاشکرا کرد.

لە تویتێکیدا و لە پەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پلاتەر دەنوسێت: هەواڵیکی ناخۆشە، لە راستیدا وڵاتی قەتەر مەلەفی میوانداریکردنی مۆندیالی 2022 ی بەهۆی دەستێوەردانی سەرۆکی پێشووی فەرەنسا نیکۆلا سارکۆزی بردەوە، بەجۆرێک دەنگدانەکە لە بەرژەوەندی قەتەر ئەنجام درا.

لە درێژەی نووسینەکەیدا پلاتەر ئاماژە بەوە دەکات سارکۆزی سەرۆکی پێشووی فەرەنسا پلانەکەی لە رێگەی میشێل پلاتینی جێگری سەرۆکی فیفاوە جێبەجێ کرد و سوودی لە پۆستەکەی پلاتینی وەرگرت، ئەگەرنا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە جیاتی وڵاتی قەتەر شەرەفی میوانداری کردنی مۆندیالی 2022 ی وەردەگرت، لە کۆتایشدا پلاتەر رایدەگەیەنێت لە کتێبەکەیدا بە ناوی ما ڤێراتی لە چاپتەری 10دا زانیاری زیاتر لەو بارەیەوە بڵاودەکاتەوە.

جێی ئاماژەیە ئەم  تویتەی سەرۆکی پێشووی فیفا پشتراستی هەواڵێکی رۆژنامەی سەندەی تایمزی بەریتانی دەکاتەوە، کە ماوەک بەر لە ئێستا باسی ئەو گەندەڵییەی سەبارەت بە مۆندیالی 2022 کردبووە.


1630 جار خوێندراوەتەوە
30/07/2018

بابەتی زیاتر