Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

محەریز بەشداری جامی قەڵغانی خێری ناکات

په‌یام - وه‌رزش

ریاز محەریزی جەزائیری و یاریزانی نوێی یانەی مانچستەر سیتی بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی هاتووە ناتوانێت بۆ یاری جامی قەڵغانی خێری ئینگلتەرا لە یەکشەمەی داهاتوو بەشدار بێت.

سەرچاوەکانی بەریتانیا ئەوەیان ئاشکرا کرد ریاز محەریز لە یاری یانەکەی بەرانبەر بایرن میونخ لە پاڵەوانێتی دۆستانەیی پاڵەوانەکان لە خولەکی 27 تووشی پێکان هات و بە ناچاری یاریگای جێهێشتووه‌، پێکانەکەی محەریز لە پاژنەی پێیدایە و بەپێی پشکنینە سەرەتاییەکان یاریزانەکە ناتوانێت رۆژی یەکشەمەی داهاتوو لە یاری جامی قەڵغانی خێری بەرانبەر چێڵسی بەشدار بێت.

لە هەمانکاتیشدا گومان لە بەشداریکردنی محەریز لە یەکەم یاری دەستپێکی یارییەکانی پرێمەرلیگ دەکرێت.

جێی ئاماژەیە ریاز لەم هاوینەدا بە بڕی نزیکەی 68 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی لیستەر سیتییەوە رووی لە یانەی مانچستەر سیتی کرد.


494 جار خوێندراوەتەوە
29/07/2018

بابەتی زیاتر