Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

‌رۆژی دووشەممە یەكەم گەشتی هاوڵاتیان بۆ حەج دەست پێدەكات

په‌یام

ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ واده‌ی ده‌ستپێكردنی گه‌شتی حاجییانی عێراقی دیاری ده‌كات و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات جگه‌ له‌ رێگه‌ی‌ وشكانیی له‌رێگه‌ی پێنج فڕۆكه‌خانه‌وه‌ گه‌شته‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.

حه‌سه‌ن كه‌نانی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ رایگه‌یاند؛ ده‌سته‌كه‌یان بڕیاریداوه‌ رۆژی 23ی‌ ته‌مووز  یه‌كه‌م كاروانی حاجییانی عێراقی له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداوه‌ به‌ره‌و شاری مه‌دینه‌ به‌ڕێده‌كه‌وێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گه‌شتی حاجییانی عێراق جگه‌ له‌رێگه‌ی وشكانی، گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان له‌رێگه‌ی پێنج فڕۆكه‌خانه‌وه‌ی ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌وانیش بریتین له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی، به‌غدا، نه‌جه‌ف، به‌سره‌، هه‌ولێر، سلێمانی.

وته‌بێژی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ رونیكردوه‌ته‌وه‌، رۆژانه‌ چوار بۆ پێنج گه‌شت له‌ عێراقه‌وه‌ به‌ره‌و سعودیه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

پێشتریش به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڕیاریداوه‌ گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بۆ گه‌شته‌كانی حه‌ج و عومره‌ بكاته‌وه‌..
به‌مه‌به‌ستی‌ به‌جێگه‌یاندنی‌ فه‌ریزه‌ی‌ حه‌جی‌ ئه‌مساڵ ژماره‌ی حاجیانی‌ هه‌رێم  پێنج هه‌زار و 439 كه‌سه‌، بۆهه‌ر هاولاَتییه‌ك ، بڕی چوار هه‌زار و 100 دۆلار بۆ حه‌جی ئاسایی دیاریكراوه‌

882 جار خوێندراوەتەوە
19/07/2018

بابەتی زیاتر