Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

‌دوو كه‌س له‌ كاتی‌ ئه‌نجامدانی تاوانی دزیدا ده‌ستگیركران


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان دوو تۆمه‌تباریان له‌ كاتی‌ ئه‌نجامدانی تاوانی دزیدا ده‌ستگیركرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه‌ "پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی، ئه‌مڕۆ 18ی 7 ی 2018 ، دوو تۆمه‌تبار له‌كاتی ئه‌نجامدانی دزی ده‌ستگیركران كه‌ تا كاتی ده‌ستگیركردنیان سێ‌ سكاڵای یاساییان له‌دژ تۆماركراوه‌".

پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت: "تۆمه‌تباران (س.ح.) ی دانیشتوی گه‌ڕه‌كی رۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانی و (ع. س)ی‌ دانیشتوی گه‌ڕه‌كی كانی ئاسكان له‌ شاری سلێمانی ، له‌گه‌ڕه‌كی عه‌لوه‌كه‌ له‌شاری سلێمانی له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاوانی دزیدا ده‌ستگیركران".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ "ده‌ستگیركرنی تۆمه‌تباران له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی به‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری ئاسایشی ئابووری بووه‌".

551 جار خوێندراوەتەوە
18/07/2018

بابەتی زیاتر