Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێم زیاترله‌ 11 جۆر ده‌رمان قه‌ده‌غه‌ده‌كات

په‌یام

به‌پێی‌ نوسراێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ ئه‌مڕۆ 16ی ته‌مموز ده‌رچووه‌، زیاتر له‌ 11 جۆر ده‌رمان قه‌ده‌غه‌ده‌كات و داوای كشانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رمانانه‌ش ده‌كات به‌شێوه‌ی كاتی‌.

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ رونیشیده‌كاته‌وه‌: به‌پێی پشكنینه‌كانی كوالێتی كۆنتڕۆڵ ده‌ركه‌وتووه‌ جگه‌ له‌و لیسته‌ی ده‌رمان كه‌ ناویان هاتووه‌ و هی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیاریكراون، هیچ گرفتێك له‌ ده‌رمانی ڤالسارتان نییه‌ و دڵنیایی له‌ به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كه‌ ده‌ده‌ن. 

ڤالسارتان ده‌رمانێكه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن به‌كارده‌هێندرێت و له‌ چه‌ندین حاڵه‌تی دیكه‌ی وه‌ك سستبوونی دڵ و درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌ن دوای جه‌ڵته‌ی دڵ به‌كاردێت.

پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند راپۆرتێكی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ هه‌بوونی مادده‌ی نه‌ویستراوی (ئێن دی ئێم ئه‌ی) له‌ مادده‌ی سه‌ره‌تایی دروستكردنی ده‌رمانی (ڤالسارتان)، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كۆالیتی كۆنتڕۆڵی هه‌رێم، هه‌ستاوه‌ به‌ لێكۆڵێنه‌وه‌ و پاش پڕۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بڕیاردرا به‌ راگرتنی مامه‌ڵه‌كردنی كاتی و كێشانه‌وه‌ی زیاتر له‌ 11 جۆر ده‌رمان.

967 جار خوێندراوەتەوە
16/07/2018

بابەتی زیاتر