Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مۆرینۆ پیرۆزبایی لە خانمەپیرەکە دەکات

په‌یام

جۆزێ مۆرینۆی پۆرتوگالی و راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بەبۆنەی گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی هاونیشتیمانی لە لایەن یانەی یۆڤانتۆسەوە پیرۆزبایی لەو یانە ئیتاڵییە دەکات.

لە میانی لێدوانێکیدا سەبارەت بە گواستنەوەی کریستیانۆ لە لایەن یانەی یۆڤانتۆسەوە مۆرینۆ وتی: دەمەوێت پیرۆزبایی لە یانەی یۆڤانتۆس بکەم، چونکە توانیان یەکێک لە دوو باشترین یاریزانی جیهان بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا مۆرینۆ ئاماژەی بەوەکرد لە ئێستا یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان لە ئیسپانیادا یاری دەکات و ئەوی دیکەشیان لە ئیتاڵیایە.

لە کۆتایشدا راهێنەرەکەی مانچستەر یونایتد وتی: لە ئێستادا هەموو دنیا سەیری خولی ئیتاڵی دەکات ئەویش بەهۆی چوونی کریستیانۆ بۆ ئەو خولە و کوالیتی خولەکەیان بەرز دەبێتەوە، پاشان سەیری پرێمەرلیگ دەکات وەک بەهێزترین خول و دواتر سەیری لالیگا دەکەن بەهۆی میسیەوە.

جێی ئاماژەیە جۆزێ مۆرینۆ لە ماوەی ساڵانی 2010 بۆ 2013 راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدرید لی کردووە و لەگەڵ کریستیانۆ بەیەکەوە لەو یانەیەدا کاریان کردووە.

3582 جار خوێندراوەتەوە
16/07/2018

بابەتی زیاتر