Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هاوڵاتییان: به‌رپرسان له‌ هیچیان كه‌م نیه‌، بۆیه‌ هه‌ست به‌ ئازاره‌كانمان ناكه‌ن

په‌یام

ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی‌ له‌شاری‌ هه‌ولێر له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی هه‌رێم دژی نه‌بوونی‌ كاره‌باو پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری گردبونه‌وه‌یه‌كی‌ ناره‌زاییان ئه‌نجامداو رایانگه‌یاند: به‌رپرسان له‌ هیچیان كه‌م نیه‌، بۆیه‌ هه‌ست به‌ ئازاره‌كانمان ناكه‌ن.

ژماره‌یه‌ك  له‌ دانیشتوانی‌ ته‌لارسیتی‌ له‌ شاری هه‌ولێر بۆجاری‌ چواره‌م خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو داوای‌ دابینكردنی‌ كاره‌با و خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌ن.

دانیشتوانی‌ شاری‌ ته‌لارسیتی‌ ده‌ڵێن "پاره‌یه‌كی‌ زۆریانداوه‌ تاوه‌كو شوێنی‌ نیشته‌جێبوونیان بۆ دابینكراوه‌، كۆمپانیای جێبه‌جێكار و پارێزگاری‌ هه‌ولێر چه‌ندینجار به‌ڵێنیانداوه‌ تاوه‌كو پڕۆژه‌ی‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانیان بۆ دابینبكه‌ن به‌ڵام تا ئێستا به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردوون".

ئه‌و هاوڵاتیانه‌ ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌شده‌كه‌ن: ئه‌وانه‌ی‌ حوكومرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ن له‌ هیچیان كه‌م نیه‌ بۆیه‌ هه‌ست به‌كێشه‌ و ناره‌حه‌تیه‌كانی‌ هاوڵاتیان ناكه‌ن.




691 جار خوێندراوەتەوە
15/07/2018

بابەتی زیاتر