Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ هه‌ولێر دژی کەمی خزمەتگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان گردبوونه‌وه‌ ئه‌نجامدرا

په‌یام

به‌هۆی کەمی خزمەتگوزارییە سه‌ره‌تاییه‌کان دانیشتووانی تەلار سیتی لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەشاری هەولێر گردبوونەوە.

ئه‌مڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر بەهۆی کەمی ئاو و کارەبای نیشتمانییەوە دانیشتووانی تەلار سیتی لە بەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

به‌شداربووانی گردبوونه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ بۆ چه‌ندینجاره‌ خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ دژی كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامنه‌دراونه‌ته‌وه‌و داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێنه‌كراوه‌.

دانیشتووانی تەلار سیتی له‌ هه‌ولێر ڕاشیده‌گەیه‌نن: ماوەی چوارساڵە بێ کارەبان و هه‌ربۆیه‌ له‌ داواكارییه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن تاوه‌كو وه‌ڵامێكی گونجاو وه‌رده‌گرن.


448 جار خوێندراوەتەوە
15/07/2018

بابەتی زیاتر