Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. بەهۆی ڕوداوێكی‌ هاتووچۆوە چوار ئەندامی خێزانێك بوونە قوربانی

وێنه‌كه‌ ئه‌رشیفه‌

په‌یام

به‌شی‌ ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان له‌ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند " شەوی 13ی تەمووزی 2018 ، لەسەر ڕێگای دوكان – سلێمانی بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە چوار ئەندامی خێزانێك بوونە قوربانی".

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ راشیگه‌یاند، ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی جۆری قەمەرە لەسەر ڕێگای دوكان – سلێمانی وەرگەڕاو بەهۆیەوە 2هاوڵاتی بەناوەكانی ( س ، ڕ ، ڕ ) لەدایكبووی 1986 و ( ل ، ه ، غ ) تەمەن 6 مانگ ) ،گیانیان لەدەستداو دوو هاوڵاتی تریش بریندار بوون كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن .

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی‌ پۆلیسی‌ سلێمانیشدا هاتووه‌، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان تەرمی دوو هاوڵاتییەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كران و بریندارەكانیش بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.

ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌، لە ئێستاشدا لە لایەن بنكەی پۆلیسی پیرەمەگرونەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوەو شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش بە پێی ماددەی 24ی هاتووچۆ ڕاگیراوە .

1629 جار خوێندراوەتەوە
14/07/2018

بابەتی زیاتر