Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبژێردرا


په‌یام 

بینالی‌ یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ پێشووی‌ توركیاو پاڵێوراوی‌ ئاكپارتی" له‌دانیشتنی‌ ئه‌مڕۆی‌ ئه‌نجومه‌نی گشتی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا، به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا هه‌ڵبژێردرا.

بینالی یه‌ڵدرم له‌گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كاندا 330 ده‌نگ و له‌گه‌ڕی دووه‌مدا 331 ده‌نگ و له‌گه‌ڕی سێیه‌میشدا 335 ده‌نگی‌ به‌ده‌ستهێناو به‌ سه‌رۆكی 27ـه‌مین خوولی په‌رله‌مانی توركیا هه‌ڵبژێردرا.

به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی توركیا سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێویستی‌ به‌ 400 ده‌نگ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت" له‌ ئه‌گه‌ری‌ به‌ده‌ستنه‌هاتنی‌ 400ده‌نگ له‌گه‌ڕی یه‌كه‌م و دووه‌م، له‌گه‌ڕی سێیه‌مدا به‌ 301 ده‌نگ هه‌ڵده‌بژێردرێت.

یه‌ڵدرم دوای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ وه‌ك سه‌رۆكی‌ نوێی‌ په‌رله‌مانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌" له‌ وتارێكدا ستایشی په‌رله‌مانتارانی‌ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی‌ كردو ڕایگه‌یاند" شانازییه‌ كه‌ وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌رۆكی په‌رله‌مانی سیسته‌می نوێی حوكمڕانی‌ توركیا هه‌ڵبژێردرام.

226 جار خوێندراوەتەوە
12/07/2018

بابەتی زیاتر