Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بەرشەلۆنە سەبارەت بە گواستنەوەی ویلیان دووەم گرێبەستی پێشکەشی چێڵسی کرد

په‌یام - سپۆرت

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دووەم گرێبەستی لەم هاوینەدا بۆ گواستنەوەی ویلیانی بەرازیلی پێشکەشی کارگێری یانەی چێڵسی ئینگلیزی کردووە.

رۆژنامەی سکای سپۆڕتسی بەریتانی ئەوەی ئاشکرا کردووە یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستێکی دیکە پێشکەش چێڵسی کردووە و دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو ریزەکانی بە گواستنەوەی ویلیانی هێرشبەر بەهێز بکات، کارگێری یانەی کەتەلۆنییەکە 53 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئەم گواستنەوەیە خستۆتە بەردەستی بلوز و لە ئێستادا چاوەڕوانی وەڵامی ئەو یانە ئینگلیزییە دەکات.

جێی ئاماژەیە ویلیان یەکێک بوو لە یاریزانە سەرەکییەکانی هەلبژاردەی بەرازیل لە مۆندیال و بەردەوام متمانەی تیتی راهێنەری بەدەستهێنابوو.

جێی بێرهێنانەوەشە ویلیان وەرزی ئەمساڵی چامپیۆنس لیگ بەرانبەر بەرشەلۆنە لە قۆناغی 16دا ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکرد.

803 جار خوێندراوەتەوە
12/07/2018

بابەتی زیاتر