Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چێڵسی له‌ دوورخستنه‌وه‌ی كۆنتی نزیكبۆته‌وه‌

یانەی چێڵسی ئینگلیزی تەواو لە دوورخستنەوەی ئانتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی لە راهێنەرایەتی یانەکەی نزیکبۆتەوە.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی بەریتانیا و بەتایبەتی تۆڕی سکای سپۆرتسی ئەو وڵاتە ئەوەی ئاشکرا کرد، یانەی چێڵسی دواین بڕیاری خۆی سەبارەت بە دوورخستنەوەی کۆنتی داوە و نایەوێت بۆ وەرزی داهاتوو ئانتۆنیۆ راهێنەرایەتی یانەکەیان بکات.

پاش بلاوبوونەوەی ئەم دەنگۆیەش چەندین رۆژنامەنووسی نزیک لە یانەکە پەیوەندییان بە کارگێری یانەکەوە کرد بەڵام کارگێری چێڵسی ئامادە نەبوو هیچ زانیارییەک لەو بارەیەوە بدات، لەلای خۆشییەوە سیمۆن جۆنسۆنی رۆژنامەنووس ئەوەی ئاشکرا کردووە ئانتۆنیۆ کۆنتی ماڵئاوایی کردووە و بەم نزیکانە یانەکەش ماوریزیۆ سارری لە شوێنی دەستنیشان دەکات.


629 جار خوێندراوەتەوە
12/07/2018

بابەتی زیاتر