Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ بۆسنه‌ و هه‌رسك یادی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی شاری‌ سریبرینیچا كرایه‌وه‌


په‌یام

به‌ ئاماده‌بوونی (به‌كر عیزه‌ت بیگۆفیچ) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌رۆكایه‌تی بۆسنه‌ و هه‌رسك، یادی 23 ساڵه‌ی‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی شاری‌ (سریبرینیچا) له‌سه‌ر ده‌ستی (سڕبه‌كان)، كرایه‌وه‌.

له‌ میانی وته‌یه‌كیدا (بیگۆفیچ) سه‌ركۆنه‌ی‌ بێده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تیی كرد كه‌ له‌ سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كدا‌و له‌نێوه‌ڕاستی ئه‌وروپادا كۆمه‌ڵكوژییه‌كی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ (سریبرینیچا) ڕوویدا.

(بیگۆفیچ) وتیشی: نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ كۆمه‌ڵكوژی (سریبرینیچا) بێده‌نگ بوو ‌و هه‌ڵوێستیی نه‌رێنی له‌و ڕووداوه‌ ئابڕووبه‌رانه‌یه‌ نواند كه‌ دژ به‌ بۆسنییه‌كان كرا.

له‌ 11ی ته‌مموزی ساڵی 1995 هێزه‌كانی سڕبیا به‌ سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی (ڕاتكۆ میلادیچ) چوونه‌ نێو شاری‌ (سریبرینیچا)‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌كیان دژ به‌ موسڵمانانی ئه‌و شاره‌ ئه‌نجامدا كه‌ تیایدا هه‌شت هه‌زار و 372 كه‌س كوژران.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ له‌كاتێكدا ئه‌نجام درا، پێش ڕووداوه‌كه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان شاری‌ (سریبرینیچا) به‌ ناوچه‌یه‌كی ئارام دانا ‌و ڕێگه‌یان بۆ چوونه‌ نێو ئه‌و شاره‌ بۆ سڕبه‌كان خۆش كرد، هێزه‌كانی هۆڵه‌نداش ده‌یان هه‌زار بۆسنییان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی سڕبیا كرد.

270 جار خوێندراوەتەوە
12/07/2018

بابەتی زیاتر