Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق 10 هه‌زار هه‌لی‌ كار بۆ دانیشتوانی‌ پارێزگای‌ به‌سره‌ دابینده‌كات


په‌یام

عاسم جیهاد وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق ڕایگه‌یاند" وه‌فدێكی‌ وه‌زاری‌ كه‌ له‌وه‌زاره‌ته‌كانی‌ نه‌وت و كاره‌باو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن پێكهاتووه‌و له‌لایه‌ن جه‌بار لعێبی‌ وه‌زیری‌ نه‌وته‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كرێت، سه‌ردانی‌ پارێزگای‌ به‌سره‌ی‌ كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ ئاگاداربوون له‌كێشه‌و گرفته‌كانی‌ پارێزگاكه‌.


جیهاد ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ شانده‌كه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگارو ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ به‌سره‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ به‌ئامانجی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ ڕێگه‌چاره‌ بۆ كێشه‌كان، شانده‌كه‌ به‌ڵێنیشیداوه‌ 10هه‌زار هه‌لی‌ كار بۆ دانیشتوانی‌ به‌سره‌ دابینبكات، كه‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ به‌سه‌ر ناوه‌ندی‌ پارێزگاو قه‌زاو ناحیه‌كانی‌ به‌سره‌دا دابه‌شده‌كرێت.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ به‌شێك له‌قه‌زاو ناحیه‌كانی‌ سه‌ربه‌ به‌سره‌ خۆپیشاندانی‌ ناڕه‌زایی درێژه‌ی‌ هه‌یه‌و هاوڵاتیانی‌ ئه‌و ناوچانه‌ وێڕای‌ داخستنی‌ چه‌ند ڕێگایه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌، داوای‌ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌پارێزگاكه‌و ئه‌نجامدانی‌ خزمه‌تگوزاری‌ ده‌كه‌ن.


657 جار خوێندراوەتەوە
12/07/2018

بابەتی زیاتر