Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بەرشەلۆنە گواستنەوەی بەرگریکارێکی فەرەنسی راگەیاند

په‌یام - سپۆرت

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گواستنەوەی کلیمنێت لینگلێتی بەرگریکاری فەرەنسی لە یانەی ئیشبیلیییەوە راگەیاند.

لە پێگەی تایبەت بەخۆی یانەی بەرشەلۆنە ئەوەی ئاشکرا کرد لەگەڵ یانەی ئیشیبلیییە سەبارەت بە گواستنەوەی لینگلێتی تەمەن 23 ساڵ گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی و بۆ ماوەی پێنج وەرز و تا هاوینی 2023 گرێبەستیان لەگەڵ واژوو کردووە.

یانە کەتەلۆنییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە گواستنەوەی لینگلێت نزیکەی 35.9 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانەکە کەوتووە کە ئەمەش دەکاتە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی بەرگریکارەکە لەگەڵ یانە ئەندەلوسییەکە، لە گرێبەستە تازەکەشیدا یانەی بەرشەلۆنە نرخی 300 ملیۆن یۆرۆی وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی لینگلێت داناوە.

جێی ئاماژەیە کلیمێنت لە ئەکادیمیایی یانەی نانسی فەرەنسی دەرکەوتووە و دواتر زستانی 2017 روویکردبووە یانەی ئیشبیلییە، لەگەڵ ئەو یانەیەشدا 73 یاری ئەنجامداوە و چوار گۆڵی بۆ تۆمارکردووە.


779 جار خوێندراوەتەوە
12/07/2018

بابەتی زیاتر