په‌یام
یه‌كێك له منداڵه گیرخواردووه‌كانی ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی تایله‌ند به‌هۆی زانینی 5 زمانه‌وه كه یه‌كیان ئینگلیزییه هاوكاری رزگاركردنی هاورێكانی كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی 12 منداڵی یاریزانی تۆپی پێ بۆ ماوه‌ی 9 رۆژ بێسهرو شوێن بوون له‌ناو ئه‌شكه‌وتێكدا و پاشان دۆزرانه‌وه، دوێنێ توانرا هه‌ر 12 منداڵه‌كه و راهێنه‌ره‌كه‌یان رزگار بكرێن.
له ناو چیرۆكی ئه‌و منداڵانه‌دا باس له چیرۆكی یه‌كێك له منداڵه‌كان ده‌كرێت به‌ناوی ئادول سام كه ته‌مه‌نی 14 ساڵان بووه به‌هۆی شاره‌زای له زمانه‌كاندا و به‌تایبه‌تی زمانی ئینگلیزی هۆكارێكی سه‌ره‌كی بووه له رزگاركردنی هاورێكانی و وه‌كو پاڵه‌وانی
سام رۆڵێكی گرنگی هه‌بوو له قسه‌كردن بۆ مه‌له‌وانه به‌ریتانییه‌كه كه دوای 9 رۆژ سه‌ری له قوڕو چڵپاوی ناو ئه‌شكه‌وته‌كه ده‌رهێنا و لێی پرسین چه‌ند كه‌سن، سام وه‌ڵامی دایه‌وه 13.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری نیوس دۆت كۆم بلاویكردووه‌ته‌وه به‌هۆی زانینی زمانی ئینگلیزییه‌وه ئادۆل سام توانیویه‌تی به باشی مه‌له‌وانه به‌ریتانییه‌كان تێبگه‌یه‌نێت له‌وه‌ی چه‌ند رۆژه له‌وێن و چی‌یان پێویسته.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزیش نوسیویه‌تی سام لە خێزانێکی هەژار بووە و خیڵەکەیان بە کاری ماددەی هۆشبەر سەرقاڵبوون و کۆچەری بوون، بەم هۆیەوە دایک و باوکی کاتێک سام تەمەنی 6 ساڵ بوو، ناوچەکەیان جێهێشتووە و لە تایلەند نیشتەجێبوون به‌و هیوایه‌ی داهاتویه‌كی باش بۆ كوره‌كه‌یان دابین بكه‌ن و بینێرنه قوتابخانه، تاوه‌كو به نه‌خوێنه‌واری نه‌مێنێته‌وه.
بینینی سەختی ژیان و ناڕەحەتی، وای لەو کوڕە 14 ساڵە کرد کە تەواوی ژیانی بۆ خوێندن و فێربوون تەرخان بکات، بەجۆرێک 5 زمانی زانیوه كه بریتین له ئینگلیزی، تایله‌ندی، ماندارین، بورمێسی و وا كه زمانێكه له سنوری میانمار و سه‌رسنوری چین به‌كاردێت.
ئێستا منداڵەکانی هاورێی و راهێنه‌ره‌كه‌ی رزگاربوون سوپاسی سام دەکەن کە توانی زانیاری تەواو بداتە دەریاوانە بەڕیتانییەکە و کێشە تەندروستییەکانی هەر یەكه لە گیرخواردووه‌كانی ئەشکەوتەکە.
9266 جار خوێندراوەتەوە
11/07/2018