Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ كۆبوه‌وه‌


په‌یام

به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری  كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.


له‌ سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا مامۆستا علی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی تیشكی خسته‌ سه‌ر دوا گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و كوردستان و جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌ سیاسیه‌كانی كۆمه‌ڵ كرده‌وه‌.

 دواتر دوا زانیارییه‌كانی ئه‌ژمار كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان خرایه‌ ڕوو،  ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ  نیگه‌رانی خۆی نیشاندا له‌سه‌ر گۆڕینی بڕیاری ئه‌ژماری گشتی سندوقه‌كان بۆ ئه‌ژماری به‌شێكی سندوقه‌كان كه‌ چاوه‌ڕوانی گۆڕانكاری ئه‌وتۆی لێناكرێ و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م ئه‌ژمار كردنه‌وه‌ به‌ سیاسی كراوه‌ و به‌ستراوه‌ به‌ ئاینده‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق كه‌ تاچه‌ند به‌ خواستی هێزه‌ ده‌ره‌كیه‌كان ته‌واو ده‌بێت.

پاشان سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ باسی له‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی لیستی پاڵێوراوان كرده‌وه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌، هه‌روه‌ها  بۆ ڕێگرتن له‌ ته‌زویر و ساخته‌كاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تر كرده‌وه‌.

له‌ته‌وه‌ری نێوخۆدا بڕیاری كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی درا له‌ كاتێكی گونجاودا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و دیراسه‌كردنی به‌رنامه‌ و كاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و خواستی قۆناغه‌كه‌ له‌هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه‌، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ گشتی و نێوخۆییه‌كان كرایه‌وه‌.

558 جار خوێندراوەتەوە
10/07/2018

بابەتی زیاتر