Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی سلێمانی: برایەك برا گەورەكەی خۆی دەكوژێت و بكوژه‌كه‌ش دەستگیردەكرێت



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، به‌رواری‌ 9ی تەمووزی 2018 ، تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەفتەیەك پێش ئێستا هەستابوو بە كوشتی براكەی .

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ روونكردوه‌ته‌وه‌، ڕۆژی 2ی7ی 2018 ، هاوڵاتی ( ه ، م ،م ) لەدایكبوی 1988 ، لە ماڵەكەی خۆیدا لە گەڕەكی ئازادی لەشاری سلێمانی بەفیشەك كوژرا .

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ ده‌شڵێت، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەڵگەوتاوان و كەشف و هێڵكاری شوێنی ڕوداوەكە و دەستكەوتنی زانیاری لەبارەی هۆكاری كوشتنەكەیەوە ، ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و بنكەی پۆلیسی ئازادی توانرا تۆمەتبار ( ه ، م ،م ) لەدایكبوی 1990 ،دەستگیر بكرێت .

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، تۆمەتبار بە دەمانچە براكەی خۆیی كوشتووەو لەكاتی ڕوداوەكەدا هەڵاتووە ، لە ئێستاشدا تۆمەتبار لە بەردەم بەڕێز دادوەر دانی ناوە بە تاوانەكەیدا و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی بەندە .


766 جار خوێندراوەتەوە
10/07/2018

بابەتی زیاتر