Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

داوای ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم ده‌كرێت

په‌یام

فراكسیۆنه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی عێراق جیاكردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ئه‌نجامه‌كانی ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و داوای جیاكردنه‌وه‌ و ئه‌ژماركردنی ده‌ستی سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم و كه‌ركوك ده‌كه‌ن.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا هه‌رسێ فراكسیۆنی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، جیاكردنه‌وه‌و ئه‌ژماریی به‌شێك له‌ سندوقه‌كانی ده‌نگدان ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و داوا له‌ كۆمیسیارانی رێگه‌پێدراو ده‌كه‌ن ئه‌ژماریی ده‌ستی بۆ سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك بكات و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ساخته‌كارییه‌كانو ئه‌و كه‌سانه‌ بكرێت كه‌ له‌و كاره‌وه‌ تێوه‌گلاون.

له‌ به‌شێكی‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ میكانیزمی په‌یڕه‌وكراو له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ ناشه‌فافه‌ و ناگۆنجێت له‌گه‌ڵ ماده‌ی یه‌كه‌می یاساكه‌دا كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات پێویسته‌ نوێنه‌ری كیانه‌ سیاسییه‌كان ئاماده‌بن له‌ پرۆسه‌ی ئه‌ژماركردنه‌وه‌كه‌دا و نوێنه‌ری كیانه‌كان دوور له‌ شوێنی ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان راوه‌ستێنراون به‌بێئه‌وه‌ی كۆمسیۆن راپۆرتی رۆژانه‌ رابگه‌یه‌نێت له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ئه‌ژماركردنه‌وه‌كه‌.

هاوكات ئه‌و سێ فراكسیۆنه‌ داوا ده‌كه‌ن، كۆپی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم و كه‌ركوك بدرێت به‌ قه‌واره‌ سیاسییه‌كان.


913 جار خوێندراوەتەوە
09/07/2018

بابەتی زیاتر