Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

‌زانكۆی‌ سلێمانی مه‌رجه‌كانی گواستنه‌وه‌ی‌ خوێندكارانی بڵاوكرده‌وه‌

په‌یام

زانكۆی سلێمانی مه‌رجه‌كانی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ خوێندكارانی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت: ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران له‌ نێوان زانكۆكاندا له‌ 7ی ته‌مموزی 2018، ده‌ستیپێكردووه‌ و له‌ 6ی ئه‌یلولی 2018، كۆتایی دێت.

تۆمارگای زانكۆی سلێمانی له‌ راگه‌یاندراوێكدا ده‌ڵێت هه‌ر خوێندكارێك بیه‌وێت گواستنه‌وه‌ بۆ زانكۆكانی تر ئه‌نجامبدات ده‌بێت به‌ خولی یه‌كه‌م و به‌ پله‌ی باشه‌ یاخوود سه‌رووتر ده‌رچووبێت.

ئه‌وه‌شیی خستووه‌ته‌ڕوو، هه‌ر خوێندكارێك (كوڕ) یان (كچ) پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجامدابێت ده‌توانێت گواستنه‌وه‌ی خوێندن ئه‌نجام بدات.

هه‌ر له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌،  منداڵی (كوڕ و كچ) ی فه‌رمانبه‌ری زانكۆ و مامۆستای زانكۆ له‌ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرا و منداڵانی‌ شه‌هید و ئه‌نفالكراو مافی گواستنه‌وه‌یان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و خوێندكارانه‌ی راپۆرتی‌ پزیشكی‌ بیسه‌لمێنێت نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌.

تۆمارگای زانكۆی سلێمانی داواش له‌ خوێندكاران ده‌كات،  هه‌ر خوێندكارێك كه‌ ده‌یه‌وێت مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ ئه‌نجامبدات سه‌ره‌تا له‌ به‌ش و كۆلێژو زانكۆكه‌ی خۆیه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، دواتر مامه‌ڵه‌كه‌ی ببات بۆ ئه‌و زانكۆیه‌ی كه‌ ده‌یه‌وێت گواستنه‌وه‌ ئه‌نجامبدات.

747 جار خوێندراوەتەوە
09/07/2018

بابەتی زیاتر