Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سێ‌ هاوڵاتی‌ عه‌ره‌ب له‌كاتی‌ مه‌له‌كردن له‌ ده‌ریاچه‌ی دوكان خنكان

په‌یام

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ داوه‌، سێ هاوڵاتی له‌ده‌ریاچه‌ی دوكان خنكاون، دواتر له‌لایه‌ن تیمه‌كانی مه‌له‌وانی قه‌زای دوكانه‌وه‌ ته‌رمه‌كانیان ده‌هێنراونه‌ته‌وه‌.

له‌راگه‌یه‌نراوكه‌ی پۆلیسی سلێمانیدا هاتوه‌، سێ هاوڵاتیه‌كه‌ به‌ناوه‌كانی (ح. ر. ص) له‌ دایكبوی 1982، ( ع. ع. م) له‌ دایكبوی 1991 (د. س. د) له‌دایكبوی 1993 كه‌ هه‌رسێكیان به‌ ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب بوون و دانیشتوی شاری به‌غدا بوون.

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌، دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمی مه‌له‌وانی دوكان، توانرا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ته‌رمی هه‌رسێكیان ده‌ربهێنرێته‌وه‌، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.


638 جار خوێندراوەتەوە
09/07/2018

بابەتی زیاتر