Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

“دانانی بەربەست بۆ كاری میدیایی لە پرۆسەی هەژماری دەستی دەنگەكان، پێچەوانەی یاساو بەڵێنەكانە”


په‌یام

ئەمرۆ “دوشەممە” سەنتەری میترۆ راگەیەنراوێكی لەسەر رێگریكردن لەرۆژنامەوانان بڵاوكردەوە كە تێدا هاتوە ” بەیانی ئەمڕۆ نوێنەری سەنتەری میترۆ سەردانی ناوەندی هەژماركردنی دەنگەكانی لە شاری سلێمانی كرد، داوای لە ئەندامی ئەنجومەنی كۆسیاران و ئەو دادوەری سەرپەرشتیاری پرۆسەكە كرد رێگە بدەن نوێنەرانی دەزگاكانی میدیای روماڵی پرۆسەكە بكەن بەڵام ئەوان رازی نەبوون و تەنها رێگە دەدەن میدیاكار بە بێ قەڵم و كامێراوە لە ناوەندەكە ئامادە بێت هەروەها بڕیاریان داوە تەنها كەناڵی رەسمی دەوڵەت ئەالعیراقیە بۆی هەیە كامێرا بباتە ناو هۆڵەكە”.

 

دەقی راگەیەنراوەكەی سەنتەری میترۆ

 

چاودێریكرنی رووكەش گومانی زیاتر دەخاتە سەر پرۆسەكە

 

سلێمانی، 9ی تەموزی 2018: سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان رایدەگەیەنێت دانانی بەربەست بۆ كاری میدیای لە پرۆسەی هەژماری دەستی دەنگەكان، پێچەوانەی یاساو بەڵێنەكانەو ئەوەندەی تر گومان دەخاتە سەر ئەنجامەكەی.

 

لە سەرەتای دەستپێكردنی پرۆسەی هەژماری دەستی دەنگەكاندا ئەنجومەنی كۆمسیاران لەسەر زاری وتەبێژەكەی رایگەیاند” دەرگایان بۆ نوێنەرانی نەتەوەیەكگرتووەكان، كونسڵخانە، پارتە سیاسییەكان، میدیاكان كراوەیە”

 

بەڵام بڕیارەكەی كۆمسیاران لە لایەن دادوەرانەوە بە شێوەیەك دەسكاری كراوە و تەنها كەناڵی ئەلعێراقییە بۆی هەیە روماڵ بكات و ئەوانی تر بۆیان نییە كەرەسەی رۆژنامەنوسی ببنە ناو ناوەندەكەوە.

 

بەیانی ئەمڕۆ نوێنەری سەنتەری میترۆ سەردانی ناوەندی هەژماركردنی دەنگەكانی لە شاری سلێمانی كرد، داوای لە ئەندامی ئەنجومەنی كۆسیاران و ئەو دادوەری سەرپەرشتیاری پرۆسەكە كرد رێگە بدەن نوێنەرانی دەزگاكانی میدیای روماڵی پرۆسەكە بكەن بەڵام ئەوان رازی نەبوون و تەنها رێگە دەدەن ” میدیاكار بە بێ قەڵم و كامێراوە لە ناوەندەكە ئامادە بێت” هەروەها بڕیاریان داوە ” تەنها كەناڵی رەسمی دەوڵەت ئەالعیراقیە بۆی هەیە كامێرا بباتە ناو هۆڵەكە”

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان ریادەگەیەنێت دانانی بەربەست بۆ كاری میدیای لە پرۆسەی هەژماری دەستی دەنگەكان، پێچەوانەی یاساو بەڵێنەكانەو ئەوەندەی تر گومان دەخاتە سەر ئەنجامەكەی.

 

میترۆ بۆ زامنكردنی شەفافییەت و رەوینەوەی هەندێ لەو گومانانە، رێگە بدرێت میدیاكاران بە شێوەیەكی ئاسایی روماڵی پرۆسەی هەژماری دەستی دەنگەكان بكەن و ئاسانكاری تەواو بكرێت بۆ چادێریكردن، چاودێریكردنی رووكەشانەی پرۆسەكە خزمەت بە شەفافییەت ناكات.

 

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێكخراوێكی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن، كۆمەڵێك ڕۆژنامەنوس‌و پارێزەر، دامەزراوە، مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتوە.

 

تا كۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوە. لە تەموزی ساڵی 2010 لە كۆنفرانسێكدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێكخراوەكە هەڵبژێردران. لەسەرەتای 2015 و 2017 هەڵبژاردن بۆ دەستەی بەڕێوەبردن كراوە.

 

میترۆ 7 راپۆرتی ساڵانەی سەبارەت بە رەوشی ئازادی میدیا لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردۆتەوە

536 جار خوێندراوەتەوە
09/07/2018

بابەتی زیاتر