Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی سلێمانی: ژنێك له‌چه‌مچه‌ماڵ به‌تۆمه‌تی خنكاندنی خه‌سوی ده‌ستگیركرا

په‌یام

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد هێزه‌كانیان ژنێكیان ده‌ستگیركردوه‌و تۆمه‌تباره‌ به‌وه‌ی خه‌سوی خۆی خنكاندوه‌، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌شدا تۆمه‌تباره‌كه‌ دانی به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت له‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه‌ دایكی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشتوه‌.

له‌ به‌شێكی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی دا هاتووه‌ دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوانی به‌شی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ ته‌رمی ژنه‌ كوژراوه‌كه‌ كه‌ ته‌مه‌ن 80 ساڵ بووه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كراوه‌.

پۆلیسی سلێمانی‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌ دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌ رووداوه‌كه‌ توانرا تۆمه‌تبار كه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ خنكاندنی ژنه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ كه‌ ده‌كاته‌ خه‌سوی، ده‌ستگیر بكرێت، له‌ئێستاشدا تۆمه‌تباره‌كه‌ كه‌ ته‌مه‌نی‌ 30 ساڵه‌ به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 406 له‌ یاسای سزادانی عیراقی به‌نده‌ و دانی ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یدا.


912 جار خوێندراوەتەوە
08/07/2018

بابەتی زیاتر