Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دانیشتوانی 60 گوندی قه‌ندیل به‌بۆنه‌ی بۆردومانه‌كانی توركیاوه‌ په‌نایان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان برد


په‌یام

دانیشتووانی‌ زیاتر له‌ 60 گوندی‌ بناری‌ قه‌ندیل یاداشتێكیان سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كانی‌ توركیا پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كرد و، داوا ده‌كه‌ن هه‌ڵوێستی‌ جیدیی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌بێت.

به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری‌ 63 گوندی‌ بناری‌ قه‌ندیل سه‌ردانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانیان كرد و، سه‌باره‌ت به‌ به‌رده‌وامیی‌ هێرشه‌ زه‌مینی‌ و بۆردوومان و تۆپبارانه‌كانی‌ توركیا یاداشتێكیان ئاراسته‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كرد.

دانیشتووانی‌ ئه‌و گوندانه‌ داوایان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كرد هه‌ڵوێستی‌ جیددیی‌ له‌ دژی‌ هێرشه‌كانی‌ توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌یان هه‌بێت و، به‌ر به‌ داگیركارییه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا له‌و ناوچه‌یه‌ بگرێت.
به‌پێی‌ قسه‌ی‌ دانیشتووانی‌ ئه‌و گوندانه‌، له‌ چه‌ند ساڵی‌ ڕابردوودا به‌هۆی‌ هێرش و بۆردوومانه‌كانی‌ توركیا و ئێرانه‌وه‌ نزیكه‌ی‌ 50 كه‌ش كوژراون و بریندار بوون.

هه‌روه‌ها زیانێكی‌ گه‌وره‌ی‌ ماددی‌ به‌ گوندنشینان گه‌یشتووه‌ و هه‌ندێك له‌ گونده‌كان به‌هۆی‌ مه‌ترسییه‌كانی‌ هێرشی‌ سوپای‌ توركیاوه‌ چۆڵ كراون.

ماوه‌یه‌كه‌ سوپای‌ توركیا هێرشی‌ زه‌مینیی‌ بۆ سه‌ر پارتی‌ كرێكارانی‌ توركیا (په‌كه‌كه‌) له‌ناو خاكی‌ باشووری‌ كوردستان ده‌ستپێكردووه‌ و، به‌ قووڵایی‌ چه‌ند كیلۆمه‌ترێك سنووری‌ به‌زاندووه‌. به‌ به‌رده‌وامیش له‌ ڕێگه‌ی‌ تۆپخانه‌ و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیه‌وه‌ بۆردوومانی‌ گونده‌كانی‌ بناری‌ قه‌ندیل و ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ په‌كه‌كه‌ ده‌كات.


469 جار خوێندراوەتەوە
08/07/2018

بابەتی زیاتر