Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کلوپ: لە بازاری گواستنەوەدا هەموو رۆژێک هەوڵەکانمان چڕ دەکەینەوە

په‌یام - سپۆرت

یۆرگن کلوپی ئەلمانی و راهێنەری یانەی لێڤەرپووڵ هاندەرانی یانەکەی لەوە دڵنیا دەکاتەوە بۆ دروستکردنی تیمێکی تەواو تۆکمە بۆ وەرزی داهاتوو هەموو ڕۆژێک لە مێرکاتۆدا هەوڵی جددی دەدەن.

پاش گەیشتنەوەی بە شاری لێڤەرپووڵ و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشێکی یاریزانەکانی یانەکەی دواتر یۆرگن کلوپ بۆ میدیاکان وتی: بەدلنیایییەوە لە شاری لێڤەرپووڵ زۆر دڵخۆشم و گر وتینی یانەکەشمان بەردەوامی دەبێت، هەموو رۆژێک هەوڵەکانمان لە بازاری گواستنەوەی یاریزاندا بە مەبەستی پتەوکردنی یانەکەمان چڕ دەکەینەوە.

لە دڕێژەی قسەکانیدا راهێنەرەکەی ریدز ئاماژەی بەوەکرد، یانەکەی لە دۆخێکی زۆر باشدایە و چاوەڕوانی گەرانەوەی یاریزانەکانی دەکات لە یاریەکانی مۆندیال و هیوای خواست بە تەندروستییەکی زۆر باشەوە بگەرێنەوە.

جێی ئاماژەیە یانەی لێڤەرپووڵ توانی پلەی دووەمی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەستبهێنێت و لە یاری کۆتاییدا لەسەر دەستی یانەی ریاڵ مەدرید تووشی شکست هات.

637 جار خوێندراوەتەوە
06/07/2018

بابەتی زیاتر