Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو پۆلیسی راپه‌رین كه‌سێكی ده‌ستگیركرد


په‌یام

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاندووه‌ کاتژمێر ۹ـی شه‌وی رابردوو ئاگر لە باغی هاوڵاتیه‌ك کەوتەوە و له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ش كه‌سێك ده‌ستگیركراوه‌. 

راشیگه‌یاندووه‌ شه‌وی رابردوو لە نزیک گوندی گردجان سەربە ناحیەی چوارقوڕنە، دەنگی تەقینەوەش بیسترا و تیمه‌كانیان لەگەڵ تیمەکانی بەڵگەو تاوانی ڕاپەڕین و مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بیتوێن، چوارقوڕنە، ماکۆک و بەشی پۆلیسی ڕانیە گەشتونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌. 

پۆلیسی راپه‌رین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ ڕێکاری یاسایی گیرایە بەر و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە، لە ئێستادا هێزەکانمان سەرقاڵی وردی لێکۆڵینەوەن لەسەر هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە و ئەو تەقینەوانەی کە لەکاتی ئاگرکەوتنەوەکە ڕویانداوە.

هاوكات ئاشكرایكردووه‌ زەرەری گیانی لە ڕوداوەکە نەکەوتەوە، بەڵام تەواوی بینای خانوەکە ڕوخاوە. لە ئێستادا بە هەماهەنگی تیمێکی بەرگری شارستانی سەرقاڵی خەمڵاندنی زەرەر و زیانەکانین.

لەسەر ڕوداوەکەش کەسێک دەستگیر کراوە بەناوی (ف،خ) تەمەن ( ٤۰ ) ساڵ بەپێی ماددەی ۲۱ لە یاسای چەک. لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

686 جار خوێندراوەتەوە
06/07/2018

بابەتی زیاتر