په‌یام
ده‌ریاوانێكی پێشوی هێزی ده‌ریایی تایله‌ند كه خۆبه‌خشانه یارمه‌تی پرۆسه‌ی رزگاركردنی 12 یاریزان و راهێنهرهكهیانی ده‌دا گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه ئه‌و ده‌ریاوانه به‌هۆی نه‌مانی ئۆكسجینه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ده‌ریاوانه‌كه ئه‌فسه‌ری پێشوی هێزی ده‌ریایی تایله‌ند بووه و ناوی سامان كونان ه، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌رزه‌وی له ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه به‌هۆی نه‌مانی هه‌واوه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ماوه‌ی 12 رۆژه 12 یاریزان و راهێنه‌ره‌كه‌یان له ئه‌شكه‌وتێكی وڵاتی تایله‌ند به‌هۆی داخرانی ده‌گای ئهشكهوتهكهیانهوه گیریانخواردووه و دوای گه‌ڕانێكی زۆر توانرا دوای 9 رۆژ بدۆزرێنه‌وه به‌ڵام ده‌رهێنانه‌وه‌یان پرۆسه‌یه‌كی هه‌روا ئاسان نابێت.
هه‌ندێك له به‌رپرسانی پرۆسه‌ی رزگاركردنه‌كه باسی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن پرۆسه‌ی رزگاركردنه‌كه ئه‌گه‌ری هه‌یه تاوه‌كو چوار مانگی دیكه بخایه‌نێت.
په‌یامنێری كه‌ناڵی سی ئێن ئێنیش ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت له قورسی پرۆسه‌ی رزگاركردنه‌كه تێبگه‌ن ئه‌وا سه‌یری ئه‌و ده‌ریاوانه بكه‌ن كه خۆی له هێزی ده‌ریایی بووه و ئه‌زموونی هه‌بووه به‌ڵام نه‌یتوانی به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێته‌وه، چی بگات به‌و منداڵانه‌ی به‌شێكی زۆریان مه‌له‌كردنیش نازانن.
7363 جار خوێندراوەتەوە
06/07/2018