Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر پێشوازی له‌ وه‌فدێكی‌ ئێزیدییه‌كان كرد


په‌یام

ئه‌مڕۆ مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی‌ خۆی له‌شاری‌ هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ وه‌فدێكی‌ ئێزیدییه‌كان كه‌ پێكهاتبوون له‌ حازم میر ته‌حسین به‌گ كوڕو وه‌كیلی میری‌ ئێزیدییه‌كان‌و ئه‌ندامانی‌ جڤاتی ڕووحانیی ئێزیدییه‌كان.

له‌دیدارێكدا وه‌فدی میوان سڵاو و ڕێزی‌ میر ته‌حسین به‌گ میری ئێزیدییه‌كانی‌ به‌ ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی ڕاگه‌یاند، له‌به‌رانبه‌ردا مامۆستا عه‌لی‌ باپیر خۆشحاڵی‌ خۆی پیشاندا به‌هاتنیان‌ و سه‌ردانه‌كه‌یانی‌ به‌رز نرخاند.

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هه‌ڵوێستی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی‌ به‌سه‌ر ئێزیدییه‌كان هات‌و به‌ناوی‌ دینه‌وه‌ هه‌زاران كه‌سیان كوژران‌ و ده‌ربه‌ده‌ربوون دووپات كرده‌وه‌، كه‌ به‌كارێكی‌ ناڕه‌واو دوور له‌ بنه‌ماكانی‌ ئیسلامی له‌قه‌ڵه‌میدا ‌و وتی‌ پێچه‌وانه‌ی‌ هه‌موو به‌ها به‌رزه‌كانی‌ ئیسلامه‌.

له‌به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ دیداره‌كه‌دا ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌ هه‌ركه‌سێك به‌هه‌رناوێكه‌وه‌ زوڵم‌و سته‌م بكات‌و پێكهاته‌یه‌كی‌ دیكه‌ بخاته‌ ژێر ده‌ستی خۆی‌و مافه‌كانی‌ پێشێل بكات ئه‌وه‌ كارێكی‌ خراپه‌‌و دوور له‌دینی‌ ئه‌نجامداوه‌.

هاوكات باس له‌بارودۆخی سیاسیی ئێستای‌ عێڕاق‌و هه‌رێمی‌ كوردستان‌و پێكهاته‌ دینیی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی‌ هه‌رێم كراو هاوكاریی كردنی‌ یه‌كتری له‌خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌كارێكی‌ باش‌و پێویست زانرا.

وه‌فدی میوان سوپاسی هه‌ڵوێسته‌كانی‌ ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامییان كرد و هه‌ردوولا خوازیاربوون كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ره‌وپێشچوونی‌ زیاتری‌ په‌یوه‌ندییه‌كان لێبكه‌وێته‌وه‌.

612 جار خوێندراوەتەوە
05/07/2018

بابەتی زیاتر