Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

‌پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ستگیركردنی دوو كه‌سی به‌ تۆمه‌تی دزی راگه‌یاند


په‌یام

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین رایگەیاند، شەوی رابردوو دوو گومانلێكراو بە تۆمەتی دزینی شەش ملیۆن دینار دەستگیرکراون.

لە راگەیاندراوێکدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تییان له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فیس بوك پۆلیسی راپەرین ئاماژەی بە ئەوە کرد: "هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و سكاڵای هاوڵاتییه‌ك توانیویانە دوو گومانلێكراو به‌ تۆمه‌تی دزینی شه‌ش ملیۆن دینار ده‌ستگیربكه‌ن و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا دانیان ناوە به‌ تاوانه‌كه‌یاندا كه‌ به‌وته‌ی خۆیان ئه‌وان پاره‌كه‌یان دزیووە".

ئەوەشی خستەڕوو، دوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی هێزه‌كانی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر توانیویانه‌ دوو ملیۆن دینار لەو پارەیە بدۆزنه‌وه‌ كه‌ به‌شێكی ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ناو مزگه‌وت شاردرابوەوە.

ئەوەشی راگەیاند، دواتر به‌ بڕیاری دادوه‌ر به‌ مادده‌ی 443 هه‌ردووكیان به‌ند كروان و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.


712 جار خوێندراوەتەوە
05/07/2018

بابەتی زیاتر